٢٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٤٠
زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار ئێرانی تووشی کۆرۆنا هاتوون

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5273 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 134 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 54 هەزار و 574 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا  یەک ملیۆن و 294 هەزار و 963 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 942 هەزار و 548 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.